له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادستانی ورمێ له ڕێگه‌ی نامه‌وه گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی هادی ڕۆسته‌می، مێههدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیان هێناوه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ڕه‌زایه‌تی سكاڵاكار به‌ده‌ست نه‌هێنن، په‌نجه‌كانیان ده‌بڕنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، هادی ڕۆسته‌می، مێهدی شاهیوه‌ند و مێهدی شه‌ره‌فیان به تۆمه‌تی دزی ده‌ستبه‌سه‌ر و به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه مه‌حكووم كراون. دادستانی ورمێ یه‌ك مانگ ده‌رفه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه داوه تاكوو بتوانن ڕه‌زایه‌تی سكاڵاكار به‌ده‌ست بێنن و ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یان بگرن. چالاكانی مه‌ده‌نی هۆشداریان داوه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه هه‌ژارن و توانای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی ماڵدزراوانیان نییه، به‌و بۆنه‌وه داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن.