کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندان دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كانی سووریه له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندان دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كانی سووریه له‌ چه‌ند وڵاتی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ وڵاتانی سووریه‌، توركیا، ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژ به‌ ژینۆسایدی عه‌له‌وییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ته‌حریر شام خۆپێشاندانیان كرد.

كورژانی زیاتر له‌ هه‌زار شارومه‌ندی عه‌له‌وی له‌ شاره‌كانی لازقیه، ته‌رتووس، حۆمس، بانیاس و حه‌ما له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی جه‌ولانی كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی عه‌له‌وی له‌ ئێستانبوول، ئانكارا، ئێزمیر و سمسوور دژ به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆپێشاندانیان كرد. له‌ سۆوه‌یدای سووریه‌، درۆزییه‌كان خوازیاری محاكمه‌ی جه‌نایه‌تكارانی ته‌حریر شام و ئه‌حمه‌د شه‌رع بوون. له‌ ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی، خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده‌ كه‌ ئێستا له‌ حكوومه‌تی نوێی سووریه‌ جێیان گرتووه‌ بوون.