کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس 2

ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ ١٧ و ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری ئه‌فغانستان له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكییان ئه‌نجام دا.

ژنانی به‌شدار به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ڕایانگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گرینگترین ڕۆژ بۆ پاڵپشتی له‌ مافه‌كانی ژنان له‌ جیهان و به‌ تایبه‌ت ئێران و ئه‌فغانستانه. ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێبه‌شن، ته‌نانه‌ت ناتوانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن و كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان بێده‌نگی ڕاگرتووه‌. ژنانی ئه‌فغاسنتانی وێڕای هه‌موو سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی تالیبان درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانی پشتیوانی ژنانی جیهانن