کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ ئیستانبۆل

ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ ئیستانبۆل 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له‌ لایه‌ن لقی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ “IHD” له‌ توركیا، به‌ هه‌ناردنی نامه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌ زیندانه‌كان، ئه‌م ڕۆژه‌یان لێیان پیرۆز كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی به‌شداربووی مه‌راسمه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ درووشمی “ئێمه‌ بووین، هه‌ین و ئه‌مێنینه‌وه‌، ڕۆژی ٨ی مار پیرۆز بێت” و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد، ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌ هه‌موو ژنانی خه‌باتكار و تێكۆشه‌ری جیهان و به‌ تایبه‌ت له‌ ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كان پیرۆز كرد. به‌شداربووان له‌ مه‌راسمه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ژنان له‌ زیندانه‌كان جیاكاریه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌ دۆخێكی خراپدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.