کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وت له‌ عێراق

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وت له‌ عێراق 1 e1741168474819

كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی “حه‌فاری” نه‌وتی عێراق، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌ سایتی دۆزینه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی به‌سره‌ خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی هاوشێوه‌ی كرێكارانی بیانی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: حكوومه‌ت به‌ بیانووی بچووك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی كرێكارانی “ئای.دی.سی” له‌ وه‌زاره‌تخانه‌ی نه‌‌وت وه‌لا ناوه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌.