کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاپارتایدی جنسیه‌تی حكوومه‌تی تالیبان له‌ حه‌ق ژنانی ئه‌فغانستان

ئاپارتایدی جنسیه‌تی حكوومه‌تی تالیبان له‌ حه‌ق ژنانی ئه‌فغانستان

ڕۆژنامه‌ی تێلگراف ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ی به‌ بێبه‌شكردنی كچانی ئه‌فغانستان له‌ ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، ٨٠ له‌ سه‌دی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی نێو ناوه‌ندێكی ده‌رمانی منداڵان له‌ شاری كابۆل، ته‌نیا بۆ كوڕان ئه‌نجام دراوه‌ و كچانی ئه‌فغانستانی ناچارن ڕوو له‌ ده‌رمانی خۆماڵی و دۆعای مه‌زهه‌بی بكه‌ن. كه‌ڵك وه‌رگرتنی ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی له‌ ده‌رمانی ناستانداردی خۆماڵی ده‌یان كێشه‌ی بۆیان ساز كردووه‌ و بنه‌ماڵه‌كان ناچارن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی،سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی پاكستان و ئێران بكه‌ن.