له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، لایه‌نگرانی ئۆكراین له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ خۆپێشاندانیان كردووه.
هه‌ڵسووكه‌وتی دوور له ئه‌خلاقی دۆناڵد ترامپ و جێگره‌كه‌ی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ زلنسكی كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه و له چه‌ند وڵاتی ئورووپاییش، لایه‌نگرانی ئۆكراین بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كه سێ ساڵه تووشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا بوون، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاتانی ئورووپایی له خه‌ڵكی ئۆكراین و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی فاشیزم له یه‌كێتی ئورووپا بوون.