ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی جی دی وه‌نس و دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ ولادیمیر زلنسكی له كۆشكی سپی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌نس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی لووس ئانجلێس، نیۆیۆرك و بۆستۆن دژ به ده‌وڵه‌تی ترامپ خۆپێشاندانیان كردووه و شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی ترامپ و جه‌ی دی وه‌نس له‌گه‌ڵ زلنسكیان به ئابڕۆبه‌ری میللی ناو بردووه. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ئۆكراین پشتیوانی خۆیان له زلنسكی و خه‌ڵكی ئۆكراین ده‌ربڕیوه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی جه‌ی دی وه‌نس بوون.