ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی سوید و ئاڵمان به پێی ڕه‌واڵی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم،گۆتنبێرگو فڕانكفۆرت به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له سوید و ئاڵمان كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.