بهشی نیزامی حەماس ڕایگەیاند، گواستنەوەی دیلەکانی شەڕ کە بۆ ڕۆژی شەممە پلانی بۆ داڕژرابوو، بە هۆی پێشێلکردنی ڕیکەوتننامەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕاگیراوە.
گرووپی ئیسلامگەرای حەماس لە بەردەوامی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە تا کاتی گەیشتن بە ڕۆژی گواستنەوەی دیلەکانی شەڕ هێشتا دەرفەتی وتووبێژ هەیە و دەرگای دیپلۆماسیان دانەخستووە. حەماس ئیسرائیلی بە ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە و هەروەها گەڕانەوەی پەنابەران، تۆمەتبار کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری پاراستنی ئیسرائیل ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و حەماسی بە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستەکە تۆمەتبار کردووە. جێگای ئاماژەیە دانیشتوانی ناوچەکە هێشتا لە دۆخێکی خراپی ژیاندان و لە سەرەتاییترین پێداویستییە دەرمانیەکان بێبەشن.