ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، ئێرانیانی دانیشتووی شاری لەندەن، لە ساڵوەگەری شۆڕشی ٥٧دا، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژیم کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی پلاکارد خوازیاری روخانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بوون.
ناڕازیان بە وتنەی درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی” ، “بروخێ حکومەتی ئیسلامی”، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سزادانی تاوانباران لە ناو ڕژیمدا بوون. ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی و هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ بەندکراوانی سیاسی ڕاگەیاند.