کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران له‌ سوید

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ ڕێبه‌ندان، چه‌كدارێكی فاشیست له‌ شاری ئۆربڕۆی سوید هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی په‌نابه‌رانی گه‌وره‌ساڵ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا،  ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ وته‌ی پۆلیسی سوید، شاری ئورێبڕۆ له‌ ٢٠٠ كیلۆمتری شاری ستۆكهۆڵم هه‌ڵكه‌وتووه‌ و تاوانبار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ كه‌ په‌نابه‌رانی سه‌رووی ٢٠ ساڵی تێدا بووه‌ و قوتابیان له‌وێ دا فێری پیشه‌ و زمانی سویدی بوون. له‌ ئه‌‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٥ی كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.