پێنج سه‌ندیكای كرێكاری فه‌ڕانسه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیسیل كۆهلێر، ژاك پاریس و ئۆلیویه گڕۆنده له زیندانی كۆماری ئیسلامی بوون.
كۆنفدراسیۆنی دیمۆكراتیكی كاری فه‌ڕانسه، كۆنفدراسیۆنی گشتی كار، كۆنفدراسیۆنی یه‌كگرتووی سه‌ندیكایی فه‌ڕانسه، هاوپه‌یمانی سه‌ندیكا یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كڕیزی میللی سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكانی فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به هه‌زار ڕۆژ به‌ندكرانی سیسل كۆهلێر و ژاك پاریس، هه‌روه‌ها ٨٤٣ ڕۆژ به‌ندكرانی ئۆلیویه گڕۆنده له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند: به‌دیلگیراوان به ئارامی و له بێده‌نگی دا له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌مرن و ترووسكهیێك له كۆتایی ئه‌و ڕێگایه نابینرێت، ژیانیان له مه‌ترسی دایه و ئه‌بێ یارمه‌تیان بده‌ین. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و سێ شارومه‌نده بوون.