ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و دێرسدن به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی سزا بده‌ن و گیانی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له مردن ڕزگار بكه‌ن.