سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندان له وتارێك دا ڕایگه‌یاند: سه‌لوان موومیكا، په‌نابه‌ری خه‌ڵكی عێراق كه ساڵی ڕابردوو قورئانی ئاگر دابوو، له‌لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌ندكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه تیرۆر كراوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌لوان موومیكا له كاتی تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له ماڵه‌كی خۆی دا تیرۆر كرا. پۆلیسی سوید له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ڕۆژی ڕابردوو سه‌روك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و جه‌نایه‌ته ناو برد و پێنج تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه ئازاد كران.