شەوی چوارشەممە۱۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳، بە هۆی پێکدادانی نێوان هێلیکۆپتەرێکی نیزامی و فڕۆکەیەکی گه‌شتیاری له واشینگتۆنی ئه‌مریكا، ۶۷ کەس گیانیان لە دەست دا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی گەشتیاری له كاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی (ڕۆناڵد ڕیگان)ی واشینگتۆن، لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی نیزامی‌دا به‌ر یه‌ككه‌وتوون و ته‌قیونه‌ته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریكا، پارچه‌كانی ئه‌و دوو فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره كه‌وتوونه‌ته نێو ڕووبار و هیچ یه‌ك له سه‌رنشینه‌كانیان زیندوو نه‌ماو‌ن. شایانی باسه كه هۆكاری ڕووداوه‌كه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.