ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران خوێندكاری سربستانی دژ به ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئۆتووبانێكیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی سربستانی پاش ڕووداوی داڕمانی سه‌قفی وێستگه‌ی قه‌تاری “نۆوی ساد” له بلگراد كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ١٥ كه‌س، چه‌ند جار دژ به ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌زاران خوێندكار ئۆتووبانی سه‌ره‌كی پایته‌ختیان داخست و ده‌وڵه‌تیان ناچار به وڵامدانه‌وه كرد. ئالێكساندر ڤووچیچ سه‌رۆك كۆماری سربستان به‌ڵێنی داوه ٥٠ له سه‌دی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی بگۆڕێت و قه‌ره‌بووی زیانی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه بكاته‌وه.