ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، موعه‌لیمانی بلژیك بۆ ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌ت مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند و ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی بڕۆكسل به‌ڕێوه برد.
ب وته‌ی پۆلیس ٣٠ هه‌زار و به وته‌ی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ٣٥ هه‌زار موعه‌لیم له‌و چالاكییه‌دا به‌شدار بوون. موعه‌لیمانی بلژیكی له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له بواری په‌روه‌رده دا ناڕازین و ده‌ڵێن: كواڵێتی خوێندن له‌و وڵاته دابه‌زیوه. موعه‌لیمان هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی و دابینكردنی ئیمكاناتی به‌رابه‌ر له سیسته‌می په‌روه‌رده بۆ هه‌موو قوتابیان بوون.