ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، چالاكانی كرێكاری له نیۆیۆركی ئه‌مریكا دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ له بواری په‌نابه‌ران دا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن دادگای فیداڕڵیی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری ئه‌مریكا هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ڕێزگرتن له یادی مارتین لووتركینگ دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ خۆپێشاندانیان كردووه. سه‌دان كه‌س له به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕۆژی ڕابردووی له شاری نیۆجێرسی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆماری ده‌بێته هۆی بێكاری كرێكاران و زیان به زانكۆكان و خوێندكارانێك ده‌گه‌ینێت كه له وڵاتانی دیكه‌وه به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن ڕوویان له‌و وڵاته كردووه.