کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠ چالاكوانی سۆسیالیست له‌ توركیا

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠ چالاكوانی سۆسیالیست له‌ توركیا 2

پۆلیسی توركیا به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی سۆسیالیست و ٢٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیا له‌ ئۆپراسیۆنێك دا هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌فته‌ری حیزبه‌كانی سۆسیالیستی چه‌وساوه‌كان، فدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌ سۆسیالیسته‌كانی لاوان، شۆرای ژنانی سۆسیالیست و ناوه‌ندی زانیاری، په‌روه‌رده‌، جوانی ناسی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و ٢٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. پۆلیس توركیا هه‌روه‌ها هێرشی بردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیانی زه‌وت كردووه‌.