کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان دژبه‌ حوكمی ئێعدام

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان دژبه‌ حوكمی ئێعدام

ئه‌نجومه‌نی دادخوازانی كوردستان، یه‌كێتی ژنانی كوردستان، ژنانی كوردستان دژ به‌ هه‌ڵاواردن و چالاكانی مافی ژن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان، باش ده‌زانن كه‌ كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌یان قه‌یرانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی بردووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌. په‌خشان عه‌زیزی ئینسانێكی شه‌ریف و یاریده‌ری ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال بووه‌، ئێستا كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می سووته‌مه‌نی، به‌رق و گاز بووه‌‌، ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئێعدامكردنی ئازادیخوازانه‌وه‌ ناكارامه‌یی خۆی داپۆشێنێت. كۆماری ئیسلامی تووشی داڕمان بووه‌ و بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، ئه‌بێ یه‌كڕێزی و یه‌كگرتوویی خۆمان پته‌وتر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ناكرێت مه‌گه‌ر له‌ سه‌ر شه‌قام.