کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ دیوانده‌ره‌ 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوی بێهزاد براخاسی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی بێهزاد براخاسی و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ٧٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.