ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن حکومەتی دژه ژنی تالبانەوە پەروەردەی پەرەستاری و مامایی بۆ ژنان قەدەغە کرا و بڕیارەکەی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
به پێی ئاماری فەرمی، لانیکەم ٣٣هەزار و ٥٠٠ ژن لە ئەفغانستان، خوێندەکاری پەرەستاری و مامایین، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی تالبان بە بێ بڵاوکردنی ڕاگهیاندنی فەرمی و تەنیا بە ئاگادارکردنی ڕێکخراوەکانی پەروەرده، خوێندنی پەرەستاری و مامایی بۆ ژنان و كچانی ئهفغانستانی قەدەغە كردووه.