کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ یۆنان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ یۆنان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كرێكار و دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ شاری ئاتن دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و خۆپێشاندانه‌ به ‌دوای سه‌فه‌ری ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی ناتۆ بۆ یۆنان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆ‌كراین، له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان ڕێك خراوه‌ و به‌ هه‌زاران كرێكار و دژبه‌ری شه‌ڕ تێدا به‌شدار بوون. خۆپێشانده‌ران داویان له‌ ده‌وڵه‌تی یۆنان كرد‌، په‌یڕه‌وی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ نه‌كات و هه‌وڵ بدات كۆتایی به‌ شه‌ڕ له‌ ئۆكراین بێنێت. ناڕازیان ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئۆكراین و درێژه‌دان به‌و شه‌ڕه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ به‌ هۆكاری قه‌یرانی ئابووری ده‌زانن و داوای ئاشتی و ئارامی ده‌كه‌ن.