کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی گه‌ریلایه‌كی پژاک لە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران له‌ پیرانشار

گیانبه‌ختكردنی گه‌ریلایه‌كی پژاک لە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران له‌ 1

بەیانی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، له‌ جاده‌ی نێوان پیرانشار بۆ مهاباد شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تكێهه‌ڵچوونه‌دا، گه‌ریلایه‌ك به‌ ناوی “مه‌ولان ڕۆسته‌می” گیانی به‌خت كردووه‌.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، مەولان ڕۆستەمی ناسراو بە “شۆڕش قەڵات”، ٤٥ساڵە و خەڵکی گوند سیسێری سەر بە شاری سەردەشت له‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران دا گیانی به‌خت كردووه‌. پێشتر سپای پاسداران باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌س كردبوو به‌ڵام ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.