“ته‌قی ڕه‌حمانی” هاوسه‌ری “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ڕایگه‌یاند، پاش ماوه‌یه‌ك بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین به دۆخی ته‌ندرووستی نه‌رگس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به وته‌ی “ته‌قی ڕه‌حمانی”، به‌هۆی خراپی باروودۆخی زیندان، نه‌رگس تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه. ماوه‌ی ٩ حه‌فته به‌سه‌ر تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تێپه‌ڕیوه و به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی له ژێر گوشاری كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و ڕێگه‌ی داوه ناوبراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكه‌ن.