کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شووشته‌ر

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شووشته‌ر 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شووشته‌ر دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

په‌ره‌ستارانی شووشته‌ری ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه‌ و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.