چالاکی سیاسی ساسان خانزادە لە شاری ڕەشت، سزای دووبارە بەندکران و لێدانی قامچی و هەروه‌ها ودوود ئەسەدی چالاکی ئازه‌ری خه‌ڵكی تاران سزای بەندکرانی، بە سەردا سەپاوه.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ساسان خانزادە بۆ جاری دووهه‌م بانگهێشتی لقی ١٢ی دادگای ئینقلابی پارێزگای گیلان کراوه و دۆسیەیەکی نوێی بۆ کراوه‌ته‌وه. لەو دۆسیە تازه‌دا، به بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و ته‌نیا به بیانووی وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیم به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ودوود ئەسەدی، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “ئیجتماع و تەبانی بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”، بە چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتر و له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، بە پێنج ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.
