ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هەزاران کەس لە شاری لیسبۆنی پایتەختی پورتەغاڵ دژ به توندووتیژی و “ڕەگەزپەرستی” پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕێپێوانیان کرد.
ناڕەزایەتییەکانی شاری لیسبۆن چەند ڕۆژ لەمەوبەر و بهدوای تهقهی پۆلیس لە هاووڵاتییەکی ڕهش پێست، دەستی پێکرد و بەشداربووانی ئهو ڕێپێوانه به وتنهوهی دروشمهكانی “ژیانی ڕەشپێستەکان گرینگە”، “ڕەگەزپەرستی کوشەندەیە” و “دڕندەیی پۆلیس، میراتی ئیستێعمارە”، خوازیاری محاكمهی تاوانباران و پاراستنی مافی ڕهنگین پێستهكانی ئهو وڵاته بوون.