کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌رده‌م كارخانه‌ی سیمانی تیس له‌ چابه‌هار

مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌رده‌م كارخانه‌ی سیمانی تیس له‌ چابه‌هار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كامیۆنه‌كانی چاوڕێی پێدانی سیمان له‌ شاری چابه‌هار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیف بوون له‌به‌رده‌م كارخانه‌ی سیمانی تیس مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ده‌یان بارهه‌ڵگر كه‌ چاوڕێی پێدانی باری سیمان بوون، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌ی تیس، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كارخانه‌یانه‌ داخست و خوازیاری زیادكردنی كرێ بار و جێبه‌جێكردنی خێرای داواكارییه‌كانیان بوون.