کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و بریندار بوونی دوو سووختبەر لە بەلووچستان

کوژران و بریندار بوونی دوو سووختبەر لە بەلووچستان 3

رۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتومبێل، سووختبەرێک گیانی لە دەست دا و سووختبەرێکی دیگه‌ش بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزەکانی پاکستان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیووز، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری نێهبه‌ندان به‌دوای ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك دا كه‌وتوون و بوونه‌ته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ناوی ئومید سارانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “به‌همه‌ن میربه‌لووچ زهی” له‌ سنووری پاكستان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌ی سه‌بازانی پاكستانی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.