کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژنان و كچانی به‌لووچ دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌ی ته‌فتان

ناڕه‌زایه‌تی ژنان و كچانی به‌لووچ دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كچان و ژنانی به‌لووچ له‌ ناوچه‌ی ته‌فتان دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و شارستانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری داخستنیان بوون.

ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌فتان له‌ ئاست چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام وڵامی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا سه‌ركوت بووه‌ و چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌. ژنانی به‌لووچ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕاگرتنی چالاكی شیركه‌ته‌كانی مه‌عده‌نكاری بوون و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند: شیركه‌ته‌كانی مه‌عده‌نكاری ته‌فتان ته‌نیا زیانیان به‌ ژینگه‌ و كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شارستانه‌ گه‌یاندووه‌ و هیچ قازانجێكیان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری ناوچه‌كه‌ نه‌بووه‌.