ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی حەمیدە قەدردان، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕه‌شت، لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بەڕێوە چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌میده قه‌دردان بە “ئەندامبوون لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات”، “هاندانی خەڵک بۆ توندووتیژی”، “ئیجتماع و تەبانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “تەبلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و دادگایی كراوه. جێگای ئاماژەیە كه ئەو چالاکە مه‌ده‌نییه پێشتریش دوو جار دەستبەسەر و بە دانانی وه‌سیقه لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کرابوو.