ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌دارییه‌كانی شووش و ئێرانشار دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌دارییه‌كانی شووش و ئێرانشار دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری هێشتا جێژنانه و سه‌نه‌واتی ئه‌مساڵیان به پێرسۆنێلی ئه‌و دوو ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی كارگه‌رانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.