کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له‌ ڕامهۆرمۆز و شازه‌ند گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش له‌ خۆمه‌ینی شار، جوویبار و ڕامهۆرمۆز بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكاری جووشكار له‌ شارستانی جوویبار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. له‌ خۆمه‌ینی شاری ئیسفه‌هان، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی به‌ردبڕین به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كرا. له‌ شازه‌ندی ئه‌راك، كرێكارێكی ڕۆژمۆزد له‌ كاتی میوه‌چنین له‌ به‌رزایی دارێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ ڕووداوێكی دڵته‌زێن له‌ ڕامهۆرمۆز، سێ كادری ده‌رمانی ژن به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆی سرویسی گواستنه‌وه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو په‌ره‌ستاری ژن و پیاو به‌ سه‌ختی بریندار بوون.