کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی 1

شه‌هریار نه‌سرۆڵڵاهی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندان ئه‌راك به‌ فه‌رمانی به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا.

شه‌هریار نه‌سرۆڵڵاهی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه‌، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌راك  به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندانی ئه‌راك ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌یان به‌ بیانووی به‌رزكردنه‌وه‌ دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه‌.