کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له‌ به‌ندینخانه‌كانی “ناوه‌ندی ته‌ورێز”، “لاكانی ڕه‌شت”، ئیسفه‌هان” و “مه‌لایر” به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ته‌ورێز ٤ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “بهزاد غه‌فاری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “جه‌واد ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “حه‌سه‌ن یوسفی” و “سیامه‌ك مۆلایی” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “ڕه‌زا عه‌باسی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه‌ و له‌ به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د عه‌‌شووری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌ سێداره‌ دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د سابری” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ زیندانی مه‌ڵایه‌ر ئێعدام كراوه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌ی جیڕۆفت، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “حه‌مید چه‌ترسیمابه‌” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌، له‌ سێداره‌ دراوه‌.