کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاروی بوونی ٩ قوتابی له‌ شاری زابول

ژاروی بوونی ٩ قوتابی له‌ شاری زابول 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، ٩ قوتابی له‌ قوتابخانه‌یێك شه‌وانه‌ڕۆژی له‌ شاری زابول، ژاراوی بوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ ڕاگوێزران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له‌ خابگای قوتابخانه‌ی شه‌وانه‌ ڕۆژی “نمونه‌ی عیفه‌ت”، ٩ قوتابی به‌ هۆكارێكی نادیار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی قوتابیانی به‌سته‌ریكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری زابۆل و خه‌واندنی دوو كه‌سیان له‌سه‌ر یه‌ك ته‌خت، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان چه‌نده‌ بێ ئیمكانات و لاوازه‌.