کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو

بانگه‌وازی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، بانگه‌وازێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا داویان له‌ هاوكاره‌كانیان كرد بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ له‌ هه‌موو ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب مان بگرن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌، كۆبوونه‌وه‌كانیان دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و چی تر ناتوانن چاوڕێی به‌ڵێنی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بن. ئه‌زموونی پێشووتریش نیشانی داوه‌ كه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بێهووده‌یه‌ و ته‌نیا كات به‌ فیڕۆدانه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو هاوكاره‌كان له‌ عه‌سه‌لوویه‌، كه‌نگان و جه‌م ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كان بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ شوێنی كاره‌كانیان مان بگرن و گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.