کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زیاد بوونی زیانەکانی تندرووستی و دارایی بەکار هێنانی سیگار لە ئیران

زیاد بوونی زیانەکانی تندرووستی و دارایی بەکار هێنانی سیگار لە ئیران

بە هۆی بە کار هێنانی لە ڕادەبەدەری سیگار لە ئێران ساڵانە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانایان لە دەس ئەدەن و ٥٠ هەزار ملیار تمەن زیان بە وڵات ئەگات.

عەلیرەزا ڕەئیسی، بریکاری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند “ساڵانە 50 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی بەکارهێنانی سیگارەوە گیان لەدەستدەدەن و 50 هەزار ملیار تۆمان زیان بە وڵات ئەگات”.

هەروا ئاماژەی بەوەشکرد، سیگار لە ئێران “لەڕادەبەدەر هەرزانە، بەدڵنیاییەوە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی”. ئەم بەرپرسە زیادکردنی باجی سیگاری بە گرنگ زانی و وتی: بەرزبوونەوەی نرخی سیگار یەکێکە لە بەرنامە گرنگەکانیان، کە پێشتر سکرتێری فراکسیۆنی دژە دوخانیاتی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاندبوو کە کۆنترۆڵی هەمەلایەنەی سیگار یاساکەی دوو دەیە لەمەوبەر دەرچووە، بەپێی ئەو یاسایە هەر ساڵ دەبوا ١٠ لەسەد بۆ باجی جگەرە زیادبکرێت و ئەم زیادکردنە ئێستا ئەبوا ٢٠٠ هێندەی بوایەت، بەڵام تەنها لەسەدا ٢٥ بۆ ٥٠ لە سەد باجەکە زیادبوە.