کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی “نیلوفه‌ر حامدی” و “ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی” بۆ لقی یه‌كی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای گشتی له‌ تاران

بانگهێشتی نیلوفه‌ر حامدی و ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی بۆ لقی یه‌كی جێبه‌جێكردنی

به‌ وته‌ی پارێزه‌رانی “نیلوفه‌ر حامدی” و “ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی”، حوكمی پێنج ساڵ زیندان به‌ سه‌ر ئه‌و دوو چاڵاكوانه‌دا سه‌پێندراوه‌ و پێویسته‌ ناوبراوان بۆ جێبه‌جێبوونی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان ڕاده‌ستی به‌ندینخانه‌ی ئێڤین بكه‌ن.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، دوو چالاكوان و ڕۆژنامه‌وان به‌ ناوه‌كانی “نیلوفه‌ر حامدی” و “ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی”، له‌ لایه‌ن داداگا ئینقلابی تارانه‌وه‌، بۆ جێبه‌جێبوونی حوكمی پێنج ساڵ زیندان كه‌ به‌ سه‌ریانا سه‌پێندراوه‌، بۆ لقی یه‌كی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای گشتی له‌ تاران بانگهێشت كراون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێویست بوو ناوبراوان به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیارنامه‌ی لێبوردنی ساڵی ١٤٠١، دۆسیه‌كانیان دابخرێت.