کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز

مانگرتن له‌ خواردنی حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی شه‌یبانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، حه‌وت به‌ندكراوی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانی “ئه‌شكان محه‌ممه‌دی”، “ڕه‌زا كه‌ریم نژاد”، “فه‌رشید كازمی”، “ڕامین محه‌ممه‌دی”، “هوومان ئه‌ڵماسی”، “مازیار نكوویی” و “ڕوحۆڵڵا خوسره‌وی” دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان مانیان له‌ خواردن گرت.

ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ پپێشتریش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادكردنیان به‌ وه‌سیقه و بێبه‌ش بوون له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر به‌ندكراوێك، مانیان له‌ خواردن گرتبوو. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز هه‌ر حه‌وت به‌ندكراوه‌ مانگرتووه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه‌.