ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، ٢٤ و ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، دوو به‌ندكراو له به‌ندینخانه‌كانی شیروان و كه‌هنوج به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به ناوی “والی حشمه‌ت پوور” له به‌ندینخانه‌ی شیروان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كراوه، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “مه‌حموود بامری” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، سه‌ره‌ڕای په‌رداختی دیه و لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له هێزه سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم و له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا له سێداره دراوه.
