کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوێربوونی ٩ نەخۆش به‌هۆی كه‌مكاری پزیشكان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیگای تاران

کوێربوونی ٩ نەخۆش به‌هۆی كه‌مكاری پزیشكان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیگای

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، لە ئەنجامی ئەو نەشتەرگەریانەی لە نەخۆشخانەی “نیگاە” بۆ ٩ كه‌س ئه‌نجام دراوه‌، هه‌موویان كوێر بوون.

ئەم نەخۆشانە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەر بۆ پشکنین چوونەته‌ لای پزیشکەکانیان و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی فارابی، لبافی نەژاد و نیگاە کراون. بەداخەوە لە نەخۆشخانەی فارابی نزیکەی پێنج نەشتەرگەری بۆ سێ نەخۆش كراوه‌، بەڵام لە کۆتاییدا بیناییان بە تەواوی لەدەست داوه‌. تا ئێستا چوار نەخۆشی دیکە لە نەخۆشخانەی نیگاە و دووی دیکەش لە نەخۆشخانەی لبافی نژاد خەوێندراون، بەڵام هەر نۆ نەخۆشەکە بیناییان لەدەست داوە. جگە لەوەش چوار لەو نەخۆشانە ئەگەری دەرهێنانی چاویان هەیە. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ هۆكاری عفوونه‌ت كردنی چاوی ئه‌و ٩ شارمه‌نده‌، پیسبوونی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بووه‌ و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت هێشتا هیچ به‌دواداچوونێكیان بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ نه‌كردووه‌.