کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دادگاییکردنی ٢٢ هاووڵاتی لە دادگای ئینقلابی ئیسفەهان

دادگاییکردنی ٢٢ هاووڵاتی لە دادگای ئینقلابی ئیسفەهان 2

دادگای ئینقلابی ئیسفەهان لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا ٢٢ هاووڵاتی دانیشتووی ئەو شارەی بە تۆمەتی تەبلیغ دژی نیزام دادگایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان، ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ، ٢٢ به‌ندكراوی دانیشتووی ئەو شارەی لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتەکانی تەبلیغ دژی نیزام و ئەندامبوون لە گرووپی نایاسایی بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات دادگایی کردووە. ناسنامەی ١٥ کەسیان بریتیه‌ له‌: مینا ندایی، ڕووزبێە دانا، پوویا دانا، مەرجان بێشتام، هۆدا سادقی، سەما عەمووشاهی، محەممەدڕەزا قوتبیزادە، عیرفان میرکازمی، ئەمیر سالاری، مه‌هشاد کەشانی، بەهار سولەیمانی، مریەم پەرەندە، مریەم فەرهەنگ، پوویا تالبیان و شەمیم بەهارزادە.