كارناسێكی ئابووری له ئێران ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: سه‌رانه‌ی خواردنی گۆشت له جیهان ٣٠ كیلۆگرامه و ئه‌و ڕێژه‌یه له ئێران ته‌نیا پێنج كیلۆگرام تۆمار كراوه.
حسێن راغفه‌ر، كارناسی ئابووری و مامۆستای زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له‌و باره‌وه وتی: ٧٠ له سه‌دی بنه‌ماڵه‌كان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و ٧٤ له سه‌دی خێزانه‌كان له ئوستانی كرمان تووشی كه‌م خۆراكی بوون. به وته‌ی ڕاغفه‌ر، ئاماری ده‌بیرخانه‌ی شۆرای باڵای سه‌لامه‌ت و ئه‌منیه‌تی خۆراكی ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانی كه‌م خۆراكی له نێو منداڵانی ئێرانی هۆشدار داوه و ڕایگه‌یاندووه كه ٨ پارێزگای ئێران تووشی نا ئه‌منی سه‌ختی خۆراك بوون و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێهداشتی، ئه‌منیه‌تی و سیاسی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.
