کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی شه‌یبانی

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی مه‌جده‌م”، “موعین خه‌نفه‌ری” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌م” به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئه‌هواز كران.

ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “حه‌بیب دریس”، “عه‌دنان غه‌بیشاوی” و “سالم مووسه‌وی” له‌ ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٧ی هه‌تاوی له‌ ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی خووزستان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازییه‌وه‌ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی به‌ كوشتنی دوو به‌سیجی، سه‌ربازێك و ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئابادان و به‌نده‌ر خومه‌ینی تۆمه‌تبار كرد و دادگای ئینقلابی ئه‌هواز سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاند.