کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی

فوئاد چوبین خاڵۆی “ئارتین ڕه‌حمانی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ڕایگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌كه‌‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئیزه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێ كراوه‌.

“ئارتین ڕه‌حمانی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ ڕوه‌تی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری ئیزه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. دوو ساڵ پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارتین، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وازیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی نه‌هاوردووه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كردووه‌.