له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند و ته‌ورێز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو به‌ندكراو كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له “عه‌بدۆلغه‌فوور شاهۆزهی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند له سێداره دراون. ئه‌و به‌ندكراوه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو كه‌سیان به ئێعدام مه‌حكووم كران و به‌ندكراوی سێهه‌م به ١٥ ساڵ زیندان سزا درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له زیندانی ته‌ورێز، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ناوی “هادی فه‌لاح” به هه‌مان جێبه‌جێ كراوه.
