ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌سته‌ریكراو له نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌می ئێرانشار، له ئاست نه‌بوونی پزیشك و خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشه‌كان بێ ئیمكانات له سه‌ر ته‌ختێكی ڕه‌ق و ته‌ق دا خه‌وێندراون و هیچ په‌ره‌ستار و پزیشكێك به ده‌میانه‌وه نه‌چووه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، نه‌خۆشخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له به‌رانبه‌ری دا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌ژاری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ناكه‌ن.